دەقی پرسەنامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری #سلێمانی# (د.مارف عومەر گوڵ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]