دەقی پرسەنامەکەی #سەعدی ئەحمەد پیرە#:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر (د. مارف عومەر گوڵ)، پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی دیاری کورد -مان بیست
لە دڵەوە هاوخەمی تەواوی خانەوادە و خزمان و دۆستانی خوالێخۆشبوو د. مارف عومەر گوڵ-م، ناوبراو کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بوو خۆشەویستی ئێمەمانان و هەموو هاوڕێ و دۆست و ئازیزان بوو، لە خوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بەخزمان و دۆستان و هەموو لایەک ببەخشێت، جارێکی تر هاوخەمی خۆم بۆ لە دەستدانی پڕۆفیسۆر (د. مارف عومەر گوڵ) دەردەبڕم و ئینشاڵا ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستی بنەمالەکەیان بێت
إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ ڕَاجِعُونَ
سەعدی ئەحمەد پیرە[1]