دەقی پرسەنامەکەی جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان / خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین ومامۆستای زانکۆ پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م بیست، ئەم هەواڵە لەناخەوە دڵگران و خەمباری کردم. پرۆفیسۆر دکتۆر مارف ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە لەبەره و پێشبردنی ئاستی زانست و مەعریفە به و پێیەی مامۆستای زانکۆبوو چەندین خوێندکارو قوتابی لەسەردەستی پێگەیشتن، جگە لەوە نوسەرو ڕوناکبیرو شاعیرێکی ناوداری گەلەکەمان بوو، کەتەواوی تەمەنی تەرخانکرد بۆلێکۆڵینەوه و نوسین لەبواری جینۆسایدی کورد، نوسین وبەرهەمەکانی جێگایەکی گرنگی هەیە لەمێژووی گەلەکەماندا.هەربۆیە ناو و ناو بانگی لەناومیللەتەکەماندا بەنەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە، لەدەستدان و کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر مارف خەسارەتێکی گەورەیە بۆ میللەتی کورد، لەم ماتەمەدا هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێ و هەڤاڵانی دەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەی بنەماڵە بەڕێزەکەیانم
لەپەروەردگار داواکارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیان بێت خوالێخۆشبوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دکتۆر جوان احسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!