دەقی سوپاسنامەکەی بنەماڵەی مارف عومەر گوڵ:
بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسول عەلی
بەڕێز کاک بافڵ
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی
بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود
بەڕێز سەرۆک کۆماری عیراق
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێم
بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان پەرلەمانتارانی کوردستان و عیراق.
بەڕێزان وەزیرانی حکومەتی هەرێم.
بەڕێزان سەرۆک و سکرتێری پارت و حزبە سیاسییەکان، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی.
بەڕێزان پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی، سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە، پارێزگاری هەولێر، مامۆستایانی زانکۆ و نووسەران و ئەدیبان و ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و لێپرسراوانی حکومی و حزبی.
یەکە ئیدارییەکانی سلێمانی، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاران، چین و توێژەکانی کوردەواری و دۆستان و ئازیزان.
سوپاس و پێزانینی بێ پایانی خۆمان دەردەبڕین بۆ هاوخەمیتان هەر لەیەکەم ساتی نەخۆش کەوتنی پڕۆفیسۆر، دکتۆر مارف عومەر گوڵ تا بەشداریکردنتان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو دا کە وەک کەرنەڤاڵێکی نیشتمانیی بە شکۆوە بەڕێکرا.
بەشداریتان لە هاوخەمیمان بە سەردان و ناردنی پرسەنامەو تەلەفۆن لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات جێگەی پێزانینمانەو لەخەم و ئەم کۆستە گەورەی کەمکردینەوە بۆ هەموو لایەکتان سوپاس گوزارین، هاوخەمیتان سەبوریی پێ بەخشین و لەخەم و پەژارەی کەمکردینەوە بەو ئومێدەی لە خۆشیدا بەشداریتان لەگەڵ بکەینەوەو ناخۆشی نەیەتە ڕێتان.
شێخان و خزمانی هەشەزینی
خانەوادەی دکتۆر مارف عومەر گوڵ.
18 ی 1 ی 2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!