دەقی پیرۆزباییەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
کاکەییەکان کە پێکهاتەیەکی ڕەسەن و گرنگی گەلەکەمانن، لە مێژووی دێرین و نوێشدا هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات بوون و ڕۆڵی جوامێرانەیان لەپێکەوەژیانی ئاینی و کۆمەڵایەتی کوردەواریدا بەرز دەنرخێنین.
ئەمشەو خوشک و برایانی کاکەیی کە جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) بەڕێدەکەن، وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان بەم بۆنەیەوە، ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە و ئەمشەو ببێتە مایەی تەبایی و قوڵکردنەوەی برایەتی و خۆشەویستی زیاتر لەناو گەلەکەماندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پارێزەرو پشتیوانی بەدیهێنانی مافەکانتان دەبێت و پارێزگاری لە تایبەتمەندی ئاینیی کاکەیی و ئاینزاکان و پێکهاتەکانی تری نەتەوەکەمان دەکات، کە بەسەدان ساڵە لەم کوردستانەدا پێکەوە دەژین و لێبووردە لەبەرامبەر جیاوازییەکان بە ئاشتییانە و برایانە ژیان بەڕێدەکەن.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێدەکەین
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
17ی 1ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!