دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵ کامەران کەریم قازی
هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی 9ی #شارەزوور#
دڵگران و خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ کامەران کەریم قازی ناسراوبە (هاورێ کامەران) کارگێڕی مەڵبەندەکەتان بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندە تێکۆشەرەکەتان دەکەین خوازیارین ڕۆحی هاوڕێ کامەران بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی وسەبوریش بەخانەوادەکەتان و هەڤاڵانی مەڵبەندی شارەزوور ببەخشێت.
خولێخۆشبوو هەڤاڵ کامەران یەکێک بووە لە کادرە چالاک و دڵسۆزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کورد پەروەربوە و کادرێکی دیارو چالاکی سنوری مەڵبەندی شارەزوور بووە کەسایەتیەکی دیاری سنوری شارەزوور بووە خۆشەویستی هاوڕێ و هەڤاڵەکانی بووە، بۆیە لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ یەکێتییەکەمان و سنوورەکە.
اناللە واناالییە ڕاجعون
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]