ناو: خالید
نازناو: خالید سێ قووچانی
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕۆژی شەهیدبوون: #25-01-2015#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #مووسڵ#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو: خالید حەسەن حەمەد، ناسراوە بە خالید سێ قووچانی
ساڵ وشوێنی لە دایک بوون: 1970 گوندی سێ قووچان، شارەدێی قوشتەپە، شارۆچکەی بنەسڵاوە، پارێزگای هەولێر
ئاستی خوێندن: 3ی ناوەندی
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1986
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە 1987لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر
لە ساڵی 1991پەیوەندی دەکاتەوە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری لە ڕاپەرین دەکات و دواتر دەکرێتە فەرماندەی کەرت لە تیپی شەهید جوامێر لە هێزی 10ی دەشتی هەولێر.
لە ساڵی 1996 ئاوارەی شاری کۆیە دەبێت بەهۆی ئینتمایی سیاسیەوە.
لە ساڵی 1997 دەکرێتە فەرماندەی تیپ لە هێزی بەرانەتی.
لە ساڵی 1999 بەشداری خولی ئەفسەران دەکات لە قەلاچۆلان بەسەرکەوتووی تەواو دەکات و دەکرێتە جێگری هێز.
لە ساڵی 2000 دەکرێتە فەرماندەی هێز لە فەرماندەی 2ی هەولێر.
لە ساڵی 2003 بەشداری کاریگەریی هەبووە لە پڕۆسەی ڕزگاری ئێراق هەمان ساڵ دەگوازرێتەوە بۆ لیوای (2) ی سەرۆک کۆمار لە بەغدا.
ساڵی 2013 دەگوازرێتەوە بۆ یەکەی 70 لیوای 112 دەکرێتە فەرماندەی فوجی 4
بەشداری دەیان شەری کردووە لە ماوەی 24ساڵی ڕابردوو بۆ بەرگری لە حکومەتی کوردستان و ئازادکردنی چەندین شارو شارۆچکە
لە ژیانی پێشمەرگایەتی 3 جار بریندار بووە
سالێک زیندانی سیاسی بووە لە دائیرەی ئەمنی هەولێر
لە ساڵی 1992خێزانی پێکهێناوە خاوەنی (7) مندالە بەناوەکانی (شاباز، شاهەنگ، شاکێو، شامێر، شاسوار، دلما دلنیا)
بەداخەوە لە 25-01-2015 لە چیای بە عەشیقە شەهید دەکرێت و دەچێتە ڕێزی نەمرانەوە[1]