ناوی تەواو : دێدەوان محەمەد ئەحمەد
نازناو: دێدەوانی سید محەمەد
سالی لە دایک بوون : 01-07-1967
شوێنی لەدایک بوون: گوندی سێ گردکان، ناحیەی #تەقتەق#
سالی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1981لە ڕێگای شەهید دلشاد سێ گردکانی.
سالی 1984شەرەفی ئەندامی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی پێ بە خشرا.
ئاستی خوێندن : دەرچووی خانەی مامۆستایان سالی 1984و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زمانی کوردی کۆلیژی کۆیە بوو لەسالی 2004.
ئەو پلانەی بینیوتی لە پێش ڕاپەرین : کارگێری ڕێکخراوی شاری #هەولێر# بوە بەرپرسی شانە چەکدارەکانی سرک پاشان بروسک بوە لە ناوشاری هەولێرو دەوروبەری هەولێر
لە سالی 1986بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە لە خانەی مامۆستایان
لە سالی 1991 کارگێری کۆمیتەی 5ی هەولێر بوەو بەرپرسی بەشی ڕێکخستن بووە
لە سالی 1992 کارگێری کۆمیتەی کاسبکاران بوە لەهەمان کات بەرپرسی بەشی سیاسەی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بوە
دواتر هەڤاڵ نوری نانەکەڵی شەهید دەبێ لەسالی 1994 دەبێتە لێپرسراوی کۆمیتەی کاسبکاران.
لە دوای 31ی ئابی سالی 1996 دەکرێتە کارگێری مەلبەندی 3ی هەولێر لە کۆیە
سەرۆکی گۆڤاری هوما بووە لە زانکۆی کۆیە.چەند نامیلکەیەکی بەچاپ گەیاندوەو بەردەوامیش لە چەند گۆڤارو ڕۆژنامەیەک دەینوسی.
لەپاش خۆی سێ منداڵی بەناوەکانی مندالەکانی : بەرزی. شاهێز. نڤار
دواپلەی : کارگێری مەلبەندی 3ی ڕێکخستنی هەولێر
سالی شەهید بوونی : #01-02-2004# لەتەقینەوەکەی بارەگای مەلبەندی 3ی هەولێر[1]