ناو: کاروان
ناوی باوک: عەلی محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-01-1989#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
لەدایکبووی 01-01-1989 لە شاری هەولێر.
باوکی کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەلی کوڕی مەلا ئەحمەدە، ژیانی کۆمەڵایەتی بنەماڵەکەیان هەر لەباپیرە گەورەیانەوە هەژار و نەداربوونە و هەمیشە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بوونە، باوانی وەکوو هەموو مەلاکانی ئەو سەردەمە هەرجارەو لە لادێیەک دا ژیانیان بەسەربردووە. نووسەر منداڵێکی ڕووح سووک و چالاک بووە، لەمنداڵیدا چەندین کار و کردەوەی وای کردووە زۆر دوور بووە لە تەمەنی خۆی، دوای ئەمەش لەتەمەنی10 ساڵی دەچێتە بەرخوێندن و هەموو ساڵێک پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت و قۆناغی ناوەندیش بەهەمان شێوە تەواو دەکات.
پاشان پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆو دەرهێنان بەپلەی یەکەم و دواتر کۆلێژی هونەرە جوانەکان هەمان بەش بەپلەی یەکەم و ئێستاش فێرخوازی ماجیستێرە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان زانکۆی سەڵاحەددین.
$دەستپێکی نووسین و کاری ڕۆژنامەوانی:$
1- لە ساڵی 2003 نووسینەکانی لەخزمەتی منداڵاندان.
2- ماوەیەک دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئاسوودەی لاوان بووە.
3- بەرپرسی باخچەی منداڵان بووە.
4- لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و سایت و سۆشیال میدیا خزمەتی منداڵانی کردووە وەک هەولێر و بەدرخان و چەندینی تر...
5- هەروەها بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی کراوەتە گۆرانی و چەندین چیرۆکی کراوەتە فیلم بۆ منداڵان.
6- لە ساڵی 2011وە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پروشەیە بۆ هۆشیاری و پێگەیاندنی منداڵانی کوردستان.
7- چەندین پەڕتووکی بۆ نووسەرانی منداڵان و خزمەتی منداڵان چاپ کردووە.
8- بۆ ماوەیەکی زۆریش پێیشکەشکاری ڕادیۆ بووە.
9- چەندین ساڵیش کارمەندی تەلەفیزیۆنی نیوڵاین و کۆمپانیای بەرهەم هێنانی کاری هونەری و دۆبلاژ بووە.
10- ماوەیەکی زۆریش کارمەندی هەردوو کەناڵی ئاسمانی کەناڵ 4 و کۆرەک تی ڤی بووە لە بەشی دۆبلاژ و وەرگێڕان.
11- زیاتر لە دەیان شانۆ نامە بەژداربووە: وەک دەرهێنەر، یاریدەدەری دەرهێنەر، ئەکتەر... هتد.
12- جگە لە نووسینی دەیان شانۆنامە بۆ منداڵان و نووسینی چەندین هۆنراوەو دەقی تایبەت بۆ شانۆی منداڵان کە پێشکەشکراون.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر:$
1- ئارەزوو گوڵەو ئامانجیش بۆنەکەیەتی
2- بەڵێ بۆ تۆشە!
3- چۆلەکەو دالیا چیان دەگوت؟
4- بەدوای هاوڕێیەک دا دەگەرێیت؟
5- ڕۆیشتن بەرەو گەیشتن
6- منداڵێک لە باوەشی دایکیدا ونبوو
7- شاری کەرە باڵدارەکان
8- شانۆی منداڵان و شازادە بچکۆلەکە
دەقی شانۆیی.
9- دەروازەیەک بۆ شانۆی منداڵ
پەڕتووکێکی شانۆییە تایبەت بۆ قوتابییانی هونەری شانۆ و کۆلێژ و پەیمانگای هونەرە جوانەکان. [1]