ئەرسەلان بایز سەرەخۆشی لە خانەوادەی مام #حەمید ڕەشاش# دەکات
بە داخ و پەژارەوە مام حەمید ڕەشاش، نووسەرو زمانناس و تێکۆشەری کوردایەتی و هاوڕێ و دۆستی دێرینی سەرۆک #مام جەلال# کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرجەم تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتیی و خانەوادەی مام حەمید دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبوری هەموو لایەک بدات.[1]
د. ئەرسەلان باییز
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی ی.ن.ک
#21-01-2022#