10:42 - 1 ڕێبەندان
2721 بەرانبەر بە
21-01-202121-01-2021
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 30ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی
حامید مەنووچێهریحامید مەنووچێهری، محەممەد کەریم نژاد و
سوبحان شووهانیسوبحان شووهانی لە زیندانی ناوەندیی
ئیلامئیلام جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: لەنێوان ئەو سێ زیندانییە، حامید مەنووچێهری خەڵکی شاری مێهرانە.
هەتا ئێستا لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران و یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیندراوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,925 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!