کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,208
وێنە
  123,508
پەرتووک PDF
  22,049
فایلی پەیوەندیدار
  124,958
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەیامی ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی 2ی ڕێبەندان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەیامی ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی 2ی ڕێبەندان
پەیامی ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی 2ی ڕێبەندان
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، هێز و لایەنە سیاسیەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی!
2ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ حەفتاوشەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی #کۆماری کوردستان# لە شاری #مەهاباد#. بەو بۆنەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی خۆشەویست دەکەین و هیوادارین ئەو مەشخەڵەی لە کۆماری کوردستان هەڵکرا تا گەیشتن بە ڕزگاریی نەتەوەکەمان هەروا بڵێسەدار و گەشاوە بێ.
تێکۆشەران و ڕێبەرانی نەتەوەکەمان لەسەر دەستی #حیزبی دێموکراتی کوردستان# حەفتاوشەش ساڵ لەوەپێش لە حاڵێکدا یەکەمین کیانی کوردی واتە کۆماری کوردستانیان دامەزراند، کە لە زۆر ناوچەی جیهان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەم لە مافە نەتەوەییەکانیان بێبەش بوون، هەم مەودایەکی زۆریان لەگەڵ دێموکڕاسی و بایەخە مرۆییەکانی سەردەم هەبوو، هەربۆیە جێی خۆیەتی کە بوترێ کۆماری کوردستان و سەرکۆمارە مەزنەکەی پێشەوا #قازی محەممەد# پێشەنگی دێموکراسی لە ناوچەکەش بوون. کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەمەد هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە دەستیان دابووە دامەزراندنی کیانێکی سیاسیی نوێ، لە بیری نەتەوەسازیشدا بوون، نەتەوەیەک کە هەم بە پرۆسەیەکی تەندروستی نەتەوەسازیدا بڕوا و هەم بایەخە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکانی سەردەم خۆی تێدا بنوێنێ. هەر بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا $پرسی خوێندن بە زمانی دایک کرایە بەردی بناغەی پەروەردە لە قوتابخانەکانی کوردستان$. لە لایەکی دیکەوە لە ماوەیەکی زەمانیی کەمدا قانوونێکی ورد بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەش دانرا کە لەودا بیر لەوە کرابۆوە کە ئاگایان لە کۆمەڵگە و تەنانەت ئاڵووێری ناو بازاڕیش بێ کە نەکا کۆمەڵگە تووشی بشێوی و پاشاگەردانی ببێ. هاوکات دەزگاکانی بەڕێوەبەریی وڵات بە جۆرێک دامەزرابوون کە لەو ماوە کورتە زەمەنییەدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمار بەپێی توانا و ئیمکاناتی سەردەم بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبران و لە هەمان کاتدا ڕێبەرانی کۆماری کوردستان هەلومەرجێکی وایان خوڵقاندبوو کە کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش خۆی تێدا ببینەوە و تەنانەت بەشدار بن لە بەڕێوەبردنی ئێدارەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستاندا. بۆیە ئەگەرچی بەداخەوە تەمەنی کۆماری کوردستان کەم بوو بەڵام هەموو ئەو بناغە پەروەردەییانەی کە لە کۆماری کوردستاندا دانران هەر ئێستاش ڕەنگدانەوەی لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا دیارە و هەموو ئەو هێمایانەی کە لە کۆماردا ڕەسمییەتیان پێ درا، وەکوو #ئاڵای کوردستان# و سروودی نەتەوەیی #ئەی ڕەقیب# و ناوی پیرۆزی #پێشمەرگە#، بوونەتە هێما و سیمبۆلی کورد لە هەموو دنیادا.
ئەویندارانی سەروەریی نەتەوەیی! ئێستا و پاش 76 ساڵ بە سەر یەکەم کۆماری کوردستاندا، تێکۆشەرانی ماندوویی نەناسی گەلەکەمان هەروا شێلگیرانە لە خەباتێکی بەردەوامدان بۆ ئەوەی کە ئەو مەشخەڵەی لە کۆماری کوردستاندا و بە پێشەنگایەتیی یەکەم سەرکۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەددا بۆ گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەیی هەڵکرا هەروا بە گەشاویی بگاتە لوتکەی سەرکەوتن و نەتەوەکەمان بە ڕزگاری و ئازادی و مافەکانی خۆی بگا.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە چاوی بایەخەوە دەروانێتە هەوڵ و تێکۆشانی دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستان و، وەک دەسکەوتێکی گرینگ لە مێژووی هاوچەرخی نەتەوەی کورد لێی دەڕوانێ ولەسەر ئەو باوەڕەیە بێ لەبەر چاوگرتنی سنوورە فیکری و سیاسیەکان و بێ سەرنجدان بە جیاوازییەکان لە بواری ئایینی و جوغرافیاییەوە، بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لەسەردەمی ئێستادا وادەخوازێ لە دەوری فەلسەفەی پێک هاتنی کۆماری کوردستان وئامانجەکانی کۆببینەوە.
ئەوساڵ لە کاتێکد یادی دووی ڕێبەندان دەکەینەوە کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو کاتێک زیاتر قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکییەکان بەرۆکیان گرتووە کە ئەگەر هەروا بڕاو دەبێ گەلانی ئێران چاوەڕوانی ئەوە بن کە ئەو نیزامە لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران بە تەواوی مەشروعییەتی خۆی لەدەست بدا. بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانانەی بەرۆکیان گرتووە بۆ مانەوەی خۆی دەزگای سەرکوت و زەبروزەنگی خۆی لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بەتایبەتی پتر لە جاران وەکار خستووە و ڕۆژانە دەبینین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە لە شوێنی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەسەڵاتە ناوەندییە دیکتاتۆر و پاوانخوازەکان و تەنانەت بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی پاوانخوازی ئێرانی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بوون و هەن کە نەتەوەکەمان بە چۆکدا بێنن و هەستی نەتەوەیی و شوناسخوازی لەنێو گەلەکەماندا کەم ڕەنگ و بنبڕ بکەن. لە سایەی هەمان سیاسەتی دژە مرۆییدا کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە چل ساڵە لە هیچ چەشنە تاوانێک دژ بە گەلەکەمان دەستی نەپاراستووە بەڵام ئەوەی گرینگە تێکۆشەرانی گەلەکەمان هیچکات لە خەباتی خۆیان دڵسارد نەبوونەتەوە و ئێستا لە خوارووترین تا سەرووترین بەشی کوردستان ئاوات و ئامانجەکانی کۆماری کوردستانیان کردووەتە پڕنسیپەکانی خەباتیان و بۆ ئەو مەبەستە لە تێکۆشانی خۆیان بەردەوامن. لە حاڵیکدا ئێستا لە هەموو کات زیاتر هەستی نەتەوەیی و شوناسخوازی لە کوردستان لە لووتکە دایە و گەلەکەمان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە بۆ ڕزگاری و ئازادی و گەییشتن بە مافەکانی تێدەکۆشێ. لە هەمان کاتدا پێویستە سەرنج بدەینە ئەو بابەتە کە دوای تێپەر بوونی 76ساڵ لە دامەزرانی کۆماری کوردستان ئامانج و ئاواتەکانی نەتەوەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەمان ئاوات و پەیامی کۆماری کوردستانن کە تێکۆشەران ونیشتمان پەروەرانی کورد لەسەردەمی ئیستاداخەباتی بۆ دەکەن.
لە کۆتاییدا جارێکی تر وێڕای پیرۆزبایی 2ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزارنی کۆماری کوردستان لە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، سڵاو دەنێرین بۆ دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستان و هەموو ئەوانەی کە گیانی خۆیان بۆ سەرکەوتنی کۆمار بەخت کرد.
سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشەوا قازی محەمەد یەکەم سەرکۆماری کوردستان.
بە هیوای وەدیهاتنی ئامانج و ئاواتەکانی کۆماری کوردستان.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
30ی بەفرانباری2721
ڕێکەوت: #20-01-2022#
[1]
ئەم بابەتە 3,199 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 21-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-01-2022 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 21-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,199 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1112 KB 21-01-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!