بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی
کۆماری کوردستانکۆماری کوردستان، میراتهەڵگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا
قازی محەمەدقازی محەمەد لە شاری
سەقزسەقز و هەروەها شاری
مەڵەکشامەڵەکشای
ئیلامئیلام چالاکیی بڵاوکراوەیان
بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی
حیزبی دێموکراتی کوردستانحیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 29ی بەفرانباری2721، لە بەرەبەری 2ی ڕێبەندان و 76ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئەوینداران و میراتهەڵگرانی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی سەقز و مەڵەکشای بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە، پێشوازییان لەو ڕۆژە پیرۆزە نەتەوەیی و مێژوویییە کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەقز لە گەڕەکەکانی بولواری دانشجو، پردی کەوەسوار، شەهرەکی دانشگا، قەرەچی ئاوا و هەروەها لە شاری مەڵەکشایش ئەندامانی حیزب لە شەقامەکانی ئەو شارە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بڵاوکراوە، پێشوازییان لە 2ی ڕێبەندان کرد و پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆک کۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,378 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!