ناوی تەواو: نەعمان زرار حەمشین مەحمود
ناسراو بە: نالە
ساڵی لەدایک بوون : لە نفوس تۆمارکراوە بە (1967) بەڵام خۆی لە ساڵی 1965 لەدایکبووە.
شوێنی لەدایک بوون : گوندی حاجی قەلا شارۆچکەی #کۆیە#
عەشیرەت : حەیدەری
ئاستی خوێندن : نەخوێندەوار بوو بەڵام کەسێکی بەئاگاو وریا بووە.
باری خێزان : سەلت
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1980
ئۆرگان : کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان : کۆتایی ساڵی 1981
ئۆرگان : سەرەتا لە هەرێمی (8) ی #هەولێر# قوەی حاجی قەڵا
دواتر لە تیپی (93) کەرتی (2) درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە
شەهید نەعمان بەشداری زۆربەی شەرەکانی سنوری تیپی (93) ی کۆیەی کردووە لەوانە: بەشداری شەری هاوکاری برایانی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 1982، شەری دۆڵی خەلەکان و گرتنی ڕەبیەکان، شەری گرتنی شارەدێی دێگەلە، شەری گرتنی شارەدێی هیران، شەرەکانی قەیوان ماوەت و سەرکردایەتی، شەرەکانی بناری #قەندیل#، دۆڵی زارگەڵی، شەری پرینگان، شەری (13) ڕۆژەی بەنەباوێ لە دۆڵی سماقولی، دواجار شەری داستانی سەری ڕەش.
دووەمین شەهیدی بنەمالەکەیانە. ئامۆزایەکی بەناوی (خەبات کۆیی) لە تیپی (25) خالخالان شەهید بووە لە شیوەسوور.
دواپلەی فەرماندەی مەفرەزە بووە لە کەرتی (2) تیپی (93) ی کۆیە.
رۆژو مانگ و ساڵی شەهیدبوون : #28-11-1988#
شوێنی شەهید بوون : داستانی سەری ڕەش [1]