پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بۆ کۆچی دوایی
حەمید ڕەشاشحەمید ڕەشاش
خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی شاری
هەولێرهەولێر مام حەمید ڕەشاش
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مام حەمیدی جوامێری گشت قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمانمان پێگەیشت، ئەم زاتە کۆڵنەدەر و ماندوونەناسە لە هەموومان ڕۆیشت، چونکە مام حەمید لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلولەوە هەمیشە لە ڕیزی هزری پێشکەوتنخوازیدا بووە و هاوڕێ و هاوسەنگەری
مام جەلالمام جەلال بووە و هەموو ساتەکانی ژیانی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخانکردووە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا وەک پێشمەرگە و کادیرێکی لێهاتوو و کۆمەڵایەتی جێگە دەستی دیار بووە. مام حەمید نموونەی کەسایەتی و جوامێریی و مەردایەتییەکی وەها بوو لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیشیدا ئەو بەردەوام بوو لە تێکۆشان، ئەمڕۆش لە کۆچی دوایی مام حەمید ڕەشاشی هەگبە پڕ لە خەباتدا جارێکی تر پرسە و هاوخەمی خۆمان بە خانەوادە ی کۆچکردوو ڕادەگەیەنین و لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە کەسوکاری ببەخشێت.
[1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
21-01-202221-01-2022