ناوی تەواو : ئازاد محەمەد عەبدوڵڵا حەمەد
ناسراو بە : ئازادی حەمە گەمحان
ساڵی لە دایک بوون : 1950
شوێنی لە دایک بوون : شارۆچکەی #کۆیە#
ئاستی خوێندن : تا (5) ی ئامادەیی خوێندووە.
باری خێزان : خێزاندار
ناوی هاوسەری شەهید : کوردستان خزایی مەحمود
ناوی مندالەکانی شەهید : گۆران، #سۆران#، بۆتان، مهاباد
لە تەمەنی (18) ساڵی پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلول دەکات.
لەپاڵ پێشمەرگایەتی لە شاخ دەبێتە مامۆستای شاخ بۆ فێربوونی مندالانی لادێ
لە ساڵی 1975بۆ ماوەی (6) مانگ لە تاراوگە دەمێنتەوە
لە ساڵی 1976 پەیوەندی بە شۆرشی نوێ ی گەلەکەمان دەکات و دەبێتە ئەندامێکی کاراو بالا لە ڕێکخستنەکانی ناوچەکە.ناوی نهێنی لە ڕێکخستن (#قەندیل#) بووە.
ئەو ماوەیەییەی لەکاری ڕێکخستن کاری کردووە زۆر چالاکی ئەنجام داوە تا بە سزاگەیاندنی چەندین خۆفرۆش.
بەهۆی شارەزای لەکاری چاپ و وەک نوسەرێکی لاویش چەندین بلاوکراوەی لە ئامادەی کۆیە چاپ کردووە.
لە ساڵی 1978پەیوەندی دەکات بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان.
بەهۆی زۆری ئەنجام دانی چالاکی و جموجۆلی سەربازی و ئازایەتی و قارەمانیەتی چەندین پلەی بریووە.
دوای شەهید بوونی شەهید (سەرباز) لە 15-04-1983 کراوەتە فەرماندەی کەرتی (4) تا کۆتایی ساڵی 1983
لە سەرەتای مفەوەزات دەگوازرێتەوە تیپی (99) بیتوێن بە پلەی جێگری تیپ کە ئەوکات (غەریب سەعید) فەرماندەی تیپ بووە.
پاش ماوەیەک کراوەتە سەرتیپی (99) ی بێتوێن
شەهید ئازاد لەتەمەنی پێشمەرگایەتی کەم داستان و نەبەردی و چالاکی هەیە لە سنوری کۆیە و بیتوێن و خۆشناوەتی بەشداری تیانەکردبێ و ڕۆلی کاراو بەرچاوی تیا نەگێرابێت و بگرە زۆربەیان خۆی سەرپەرشتی ئەم داستانانەی کردووە.
رۆژ و مانگ و ساڵی شەهید بوون : سەعات (6) ی بەیانی 09-10-1987
شوێنی شەهید بوون : گوندی قەرەنگوێ سەربە قەزای #دۆکان#[1]