ناونیشانی پەڕتووک: 100 ڕێسای بنەڕەتی لە پەروەردەکردنی هەرزەکاردا
ناوی نووسەر: ئادەم گیونەش
ناوی وەرگێڕ: شیاو لەتیف نەورۆڵی
کۆمەڵە ڕێنماییەکی کوورت، بۆمامەڵەیەکی تەندرووست لەگەڵ هەرزەکاردا
بەشێک لە یاساکانی پەڕتووکەکە
1- لەوە ناخۆشتر نییە بۆ هەرزەکار، ناچاری قسەکردن بکرێت لە شوێنێکدا کە پێی ئاشنا نییە و خەڵکەکەی ناناسێت.
2- کچی هەرزەکار چەندە لەباوکییەوە دوور بێت ئەوەندە لە هاوڕێی کوڕەوە نزیک دەبێت.
3- ئەو کچەی هەرزەکارییەکەی لەگەڵ دایکێکی توند و ڕەق مامەڵە بەسەر بردووە، کە دەبێت بە دایک بێ سەبر و کەمئارام دەبێت بەرانبەر منداڵەکانی.
4- ناخۆشترین سات بۆ هەرزەکار ئەو ساتەیە کەپێیدەوترێت:زۆر گونجاویت بۆ فڵانە کەس ان شاء اللە بۆ یەک دەبن.
5- بێ دەنگی هەرزەکار لە لاسارییەکەی مەترسیدارترە.
هەرزەکار کە بەتاڵ بێت، یان خۆی دەخوات یان دەوروبەرەکەی.
لەم پەرتووکەدا چەندین بابەتی گرنگ و هەستیار خراونەتەڕوو، بۆپتەوکردنەوەی پەیوەندی دایک وباوک وهەرزەکاران
لە گرنگترین بابەتەکانیش
ناخۆشترین شت بەلای هەرزەکارەوە چییە؟
کەی هەرزەکار خۆی بەلاواز دەبینێت؟
هۆکاری هەڵەشەیی وشەڕەنگێزی هەرزەکار
جیاوازیی هەستەکان لەنێوان کوڕان وکچاندا
مەترسی دەستبەتاڵی هەرزەکار
کێشەی جگەرەکێشان لەهەرزەکاردا
گرنگی پڕسوڕالەگەڵ هەرزەکاردا
کەی کاریگەریت لەسەرهەرزەکاردەبێت؟
ئەو بابەتانەی نابێت لەگەڵ هەرزەکاردا باسیان بکەین چین؟
خاڵە لاوازەکانی هەرزەکارکامانەن؟[1]