ژن پاژنەشی دوژمنییەتی
لەو ڕۆژەوەی ژن بووە بە موڵکی پیاوان، بۆ پیاوی مەرد و خاوەن ناموس و بە ئاوەز، ناموس بەنرخترین و بەبەهاترین و گرانترین شت بووە لەلای، هەر بۆیە لە هەموو ئایینە ئاسمانییەکانەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی تایبەت و پاداشت و سزای گەورەی بۆ دانراوە، ئەمەش وای کردووە ئافرەت و ژن داپۆشراو بن و شوێنە وڕوژێنەرەکانیان دابپۆشن و لە چاوی پیاو و ڕەگەزی نێرینە بەدووری بگرن، ژنانیش ئەو ڕاستییەیان بۆ دەرکەوتووە و دەزانن نەوەک شوێنە هەستیارەکانیان بەڵکوو پاژنە-پاشنەی پێشیان کاریگەریی لەسەر ڕەگەزی بەرانبەر درووست دەکات، ئینجا ئەو کاریگەرییە و گرانی ناموسە لە کوردەواریدا زۆر پارێزگاری لێکراوە و بووە بە ئیدیۆم و بەڕێنمایی و ئامۆژگارییەوە واتراوە (ژن پاژنەی پێشی دوژمنییەتی) واتە: (ناموس گرانە) و دەبێت زۆر ئاگاداری بین.[1]
ژن پاژنەیشی دوژمنییەتی.
پاژنە: کوڵمە گۆشتی بەشی دواوەی پێ یان پاژنەی پێ (فەرهەنگی خاڵ) ژنان تا ئێستا لە کۆمەڵگەدا لەلایەن پیاوانەوە وەک هاوسەر هەڵدەبژێردرێن، واتە: لە پڕۆسەی درووستکردنی خێزاندا، ئەرکی پیاوانە ژنان دیاریبکەن، ژنانیش تەنیا خۆڕازاندنەوەیان لەسەرە، لەبەر ئەوەی ژنان هەمیشە بەرچاون، لەلایەک کەسوکاریانەوە ئاستەنگیان بۆ درووستدەکرێت و هەموو شتێک بە دوژمنی ئافرەت دەزانن، تەنانەت پاژنەی پێی. [2] ڕێبوار جەمال