جۆری وشە: کردار
واتا: خلیسکاندن.[1]
کشاندن بەسەر زەویدا.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #بە خاڵۆ خالۆ خۆی خزانە ماڵ، لە بەر نامەردی کردەی بوو بەتاڵ#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەتۆ پەڕکووری توند و تیژ و دڕ بووی
ئەتۆ سوڵتانی شاخ و کێو و چڕ بووی
زەمانە داخەکەم باڵی شکاندی
لەناو داڵ و قەل و کوندی خزاندی
هێمن
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!