جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: خشپیلانە، گیانداری نەشمیلانەی ئێسک سووک.
[1]
چکۆڵەی جوانکیلە.
[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی:
هەیشە گۆشتن و خشپیلانەیە، هەر دەڵێی گوربەی گیپەخانەیەهەیشە گۆشتن و خشپیلانەیە، هەر دەڵێی گوربەی گیپەخانەیە
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
کڵاوبن چادری هەڵداوە
ڕێواس بەناز هەڵوێستاوە
وەنەوشە و بەژنی ببینە
چەند خشپیلە و نازەنینە!
هەژار
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 391 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!