ناو: ڕۆزا
نازناو: ڕۆزا حەمە ساڵح
ناوی باوک: حەمە ساڵح
رۆژی لەدایکبوون:
10-09-197610-09-1976
شوێنی لەدایکبوون:
بەغدادبەغداد[1]
ژیاننامە
ڕۆزا حەمە ساڵح لە دایکبووی 10-09-1976 شاری بەغدادە و خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لەشارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان تە واوکردووە،
لەساڵی
1999 زانستی مرۆڤایەتی لەزانکۆی
سلێمانیسلێمانی بەشی زمانی عەرەبی تەواوکردووە.
ساڵی
2000 بۆ
2003 مامۆستای زمانی عەرەبی بووە لەئامادەیی دەربەندیخانی تێکەڵاو،
لەساڵی
2003 هاوسەرگیری کردوەو و خاوەنی سێ منداڵە و لەوڵاتی هۆڵندا نیشتەجێیە.
لەساڵی
2017 دەست بەکاری نوسین و وەرگێران دەکات، چەندەها چیرۆکی واقعی و تراژیدی لەسەر نەهامەتیەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتدا و بەتایبەتی کەلتووری کوردەواریدا نوسیووە، لەوانە:
1- ژن بوونی ئەمیرە
2- ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
3- لوت بەرزی و بەرەو هەڵدێرچوون!
4- لە پێناو منداڵدا
5- لە کوردستان هاوسەرگیری کرد، کەچی لە تورکیا کچێنیان فرۆشت.
هەروەها چەندین چیرۆکی لەئەدەبیاتی جیهانییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.
چەندها بابەتی ڕۆژنامەوانی و کەلتوری ئامادە و بڵاوکردۆتەوە.
هەروەها کۆمەڵە شیعرێکی شاعیری گەورەی عەرەب نزار قەبانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کە بەناوبانگترینیان (قەسیدەی بەلقیس)ە و لەساڵی
2020 لە دووتوێی کتێبێکدا بەناوی (هەوڵدان بۆ کوشتنی ئەو ژنەی کە ناکوژرێ) چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
وەرگێران و ژێر نوسی بۆ چەند پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کردووە کە باس لەهاوسەرگیری منداڵان دەکات.[1]