ناوی تەواو: شێخە ئیسماعیل ئەحمەد
ناسراو بە: شێخۆ
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1968#
عەشیرەتی: شێخ مەمودی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی باشتەپە، شارۆچکەی قوشتەپە، پارێزگای #هەولێر#.
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1985
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگە: 1987
شوێنی پێشمەرگایەتی: تیپی 86ی دەشتی هەولێر.
دوو جار لە ژیانی پێشمەرگایەتی بریندار بووە.
دوا پلەی فەرماندەی تیپ بووە لەکەتیبەی تۆپخانە لە فەرماندەی گشتی بە (پلەی نەقیب).
ئاستی خوێندن: تا چوارەمی ئامادەیی.
دەرچووی کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان بوو.
باری خێزان: خێزاندار بووە و خاوەنی (3) منداڵە بەناوەکانی (دیاکۆ، زمناکۆ، شاهۆ).
بەشداری دەیان شەڕ و چالاکی سنوری مەڵبەندی 3ی ئەوکاتی کردووە.
لەڕاپەرین بەشداریەکی کاریگەری هەبووە لە ڕزگارکردنی هەولێر و #کەرکووک#، زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لەحکومەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی شەهید بوون: 28-09-2003
شوێنی شەهید بوون: شاری کەرکووک.[1]