دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات - #هەسەدە#:
#قەسەدە# ڕاگەیەنراوی یونسێفی بەدەست گەیشت کە لە 25ی کانونی دووەمی 2022 لەبارەی دۆخی منداڵان لە ئۆپەڕاسییۆنەکاندا لەدژی #داعش# بە ناوی 'ئەشباح ئەلخیلافە' بڵاوکردووەتەوە. فەرماندەیی گشتی قەسەدە پێشوازی لە ڕاگەیەنراوەکە کرد و لە هەمانکاتدا ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە مافەکانی منداڵان لەبیرنەکرێن.
قەسەدە وەک بژاردەیەکی کاتی، منداڵانی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بیانپارێزێت و لە هەمانکاتدا کۆمەڵگا بپارێزێت. ئەم ڕێوشوێنە کاتیە بەردەوام دەبێت تاوەکو چارەسەرێکی گونجاو دەدۆزرێتەوە.
منداڵانی 'ئەشباح ئەلخیلافە' لە چەتەکان جیاکراونەتەوە و قاوشی تایبەتی زۆیان هەیە. ئەوەش بە پێی پرەنسیبەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە. هێزەکانمان لیستەیەکیان لەبارەی ئەو منداڵانە نارد. لەسەر ئەوەش، هێزەکانمان دەرفەتیان بە ڕێکخراوە مرۆییەکاندا کە هاوکاری پێشکەشی ئەو منداڵانە بکەن و پرۆگرامیان بۆ ئامادە بکەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ پەروەردە بکرێت.
هێزەکانمان لە ڕادەی یەکەمیندا، وەک قوربانیەک مامەڵەیان لەگەڵ منداڵان کردووە. گرێدراوین بە پەیمانەکانی پاراستنی منداڵان. لەگەڵ ئەوەی منداڵان لە ڕووی سەربازی و ئایدۆلۆژی توندڕەو پەروەردەکراون، بەڵام هێزەکانمان لە ئایاری 2021دا زۆر ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر و بە پێی پێوانە نێونەتەوەییەکان بۆ پاراستن منداڵان دەجوڵێنەوە.
زۆر جار داوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەرپرسیاری خۆیان لەمبارەیەوە جێبەجێ بکەن و چارەسەری ڕاستەقینە بدۆزنەوە. ئەو منداڵانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان و پەروەردەیان بکەن و تێکەڵ بە کۆمەڵگایان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسایی بژین. هەروەها هێزەکانمان داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کردووە کە پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بکەن، بۆ ئەوەی ناوەندی نوێی پەروەردەکردنی بۆ منداڵانی سوری و بیانی دروست بکرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان. بەڵام تاوەکو ئێستا وڵامیان نەبووە.
لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر منداڵی داعشی وڵاتەکانیان کردووەتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی ئەندامانی بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیەکانیان بەشداریان لە داعشدا کردووە، دۆسیەکەیان پشتگوێ کردووە و بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردووە. بەڕێوەبەری خۆسەریان بە تەنها بەجێ هێشتووە لە تێکۆشانی دژی داعشدا.
قەسەدە بانگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بە شێوەیەکی جددی و چالاک، لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کۆبێتەوە کە هاوڵاتیەکانیان لەنێو داعشدان. بە زوترین کات ژن و منداڵانی داعش ببینن. هەروەها بانگ لە یونیسێف و ڕێخکراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکات، پشتگیری لە بەرێوەبەری خۆسەر بکەن و ناوەندی پەروەردەکردن دروست بکرێن کە دووربن لە زیندانەکان.[1]