ناو: ژیرۆ
نازناو: زاگرۆس
شوێنی لەدایکبوون:شاری #کرماشان#
$ژیاننامە$
ژیرۆ زاگرۆس لەدایکبووی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە تەمەنی 15 ساڵیدا بۆ یەکەمجار لەگەڵ پەرتووکی کوردی ئاشنا دەبێت. لە تاریکایی سیستەمی پەروەردەی زمانی سەردەستدا لەڕێگەی دوو سێ دیوانی وەکوو #قانع#، #هەژار موکریانی# و #هێمن موکریانی#ەوە ڕۆشنایییەکی بچووک بەرەو جیهانی زمانی دایکی دەدۆزێتەوە. ئەم دەلاقەیە وا دەکات، کە سێ زاراوەی کورمانجی، کەلهۆڕی و سۆرانی لە ئاستی خوێندن و ئاخافتن بەباشی
فێرببێت، تا ڕادەیەکیش لەگەڵ هەورامیدا ئاشنایی پەیدا بکات، لە ڕووی خوێندنەوە لە زانکۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری ماتەماتیکدا بڕوانامەی ماستەر(فوق لیسانس لە سیستەمی زانکۆکانی ئێراندا) بەدەست هێناوە.
تا ئێستا چوار بەرهەمی بە شێوەی ئەلەکترۆنی بڵاو کراوەتەوە کە بریتین لە:
1- جەمشیدخان کێیە(نامیلکەیەک لەسەر ڕۆمانی جەمشید خانی مامم)
2- ناڕێکییەکانی داگیربوون
3- هەتیتە و مەتەرێزی ناسیۆنالیزم
4- هێماکانی پیرۆزی و نەگبەتی.
جگە لەمانەش دووپەرتووکی هەڵبەستی بڵاو نەکراوەی هەیە کە بریتین لە:
1- چیرۆکی شار
2- یادەورەییەکانی دەفتەرێکی قوتابی
[1]