#شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی #جوڵانەوەی نەوەی نوێ# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەو 10 مەرجەکانی دیاری کرد. تا ئەندام پەرلەمانەکانی جوڵانەوەکە دەنگ بدەن بە بەربژێری کورد، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
مەرجەکان:
- هەرزانکردنی نرخی غاز بۆ هاووڵاتیان.
- لابردنی باج لەسەر هاووڵاتیان و دوکاندار و کۆمپانیاکان.
- دروستکردنی ژمارەی بانکی بۆ مووچە خۆران.
-گەڕانەوەی بەشێک لەو مووچەیەی بۆیان پاشەکەوت کراوە، لەڕێی ئەو هەژمارە بانکییەوە.
-پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
-چارەسەرکردنی ماددەی 140 و ناوچە دابڕێنراوەکان و زامنکردنی بەشە بودجەی هەرێم.
- دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
- دامەزراندنی دەرچووەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرە گرێبەستەکان.
- موچەی خانەشینان هەموو مانگێک بێت، کارتی بانکییان بۆ دابینبکرێت، لەڕێی ئەو کارتەوە مووچەکانیان وەربگرن.
-ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.
- هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بە مەرجێک ئەندامانی کۆمسیاران بێلایەن بن.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!