جۆری وشە: ناو
واتا: ئاشەوان، ئاسیاوان.
[1]
ئاشە ڤان/aşevan: نت: ئاشەوان، ئاشڤان.
ئاشەوان/aşewan: نت: (ئاش+ ئەوان) ئاسیاوان، ئایشەوان، ئاشە ڤان، ئاشڤانچی، قەڕاش، کرێچ، لۆێنە، خاوەن ئاش: ئەو کەسەی لەسەر ئاش دادەنیشێت و چاوەدێری هاڕیینی دان دەکات.
[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی:
ئاش لە خەیاڵێک، ئاشەوان لە خەیاڵێکئاش لە خەیاڵێک، ئاشەوان لە خەیاڵێک
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بە شانم تا بڵێی بارێ گرانە
پەڕۆی ئاردەماڵکی لای ئاشەوانە
لە دەست ئاڵۆشەکەی ماڵم وێرانە
بە ڕۆژ ئەسپابی فیزی چایخانە
قانعقانع
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,029 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!