لەسەرەوە یارە، لە بنەوە مارە
هەناوی مرۆڤایەتی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ ئاوسە بەمرۆڤە دووڕووەکان، مرۆڤی دووڕوو ئەوانەن کە لە ڕوو دا قسە خۆش و بەڕواڵەت باش خۆیان دەردەخەن و کاتێکیش دەکەونە پاشەمڵە بەخراپ و دوژمنکارانە قسەت لەسەر دەکەن، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش دەوترێت:-(هەندەک دەمان یارن، هەندەک دەمان مارن)، ئەوەیان زیاتر لەسەر(میزاج)ە، دەم دەمی مرۆڤەکانە، یار: دۆست و خۆشەویستە، مار: دوژمن و ناحەزە. [1]