ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد بەگ
ناوی باوک: جەمیل بەگ مەجید پاشا قادر پاشا سولەیمان پاشا #ئیبراهیم پاشای بابان#
ڕۆژی لەدایکبوون: 1916
کۆچی دوایی: 1999
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #کفری#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #بەغدا#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1916 لە شارۆچکەی کفری لەدایکبووە، کۆلێژی یاسای لە بەغدا تەواوکردووە. زیاتر لە براکانی دیکەی خەریکی کوردایەتی بووە، لەسەر کوردایەتی پۆستی وەزیری وەرنەگرتووە.
بە یەکێک لە کەسە چالاکەکانی یانەی سەرکەوتنی کوردان لە بەغدا دادەنرێت. ئەندامێکی چالاکی #پارتی هیوا# بووە، ماڵی خۆی تەرخان کردووە، بۆ داڵدەدانی زۆربەی کەسایەتییەکانی کورد، بەتایبەت ئەوانەی دەکەوتنە بازنەی چاودێری پۆلیسی مەلەکییەوە، پشتگیری شۆڕشی بارزانی کردووە لە 1943، هەر لە دوای ئەو شۆڕشە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ #ئیبراهیم ئەحمەد# دەردەچێت، ناچار پەنا دەبات بۆ محەمەد بەگ، ئەمیش لە ماڵەکەی خۆی دایدەنێت و دەیپارێزێت لە گرتن.
چەندین جار وەک سەرۆکی وەفدی پارێزەران سەردانی وڵاتانی جیهانی کردووە. لە 1999 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.
[1]