خەلیفەی بەنەخوێن ئەو کەسەی کۆلان بە کۆلانی شاری #سلێمانی# ئەگەرا و بەنەخوێنی ئەفرۆشت زۆر بە فیکەش توڕە ئەبوو بەڵام بە هی هەموو کەس نا لێیان ئەپرسی خەلیفە بۆچی بە فیکەی هەموو کەس توڕە نابیت؟ ئەی وت حەرام باوکینە من دەنگی فیکەی خۆم ئەناسم هەر ئەوەشە بۆتە سەر وێردی زمانی زۆر کەس ئێستا ئەلێن دەنگی فیکەی حەرام زادە لە دوور دیارە.[1]