ناو: سابیر
نازناو: مامۆستا سابیر
$ژیاننامە$
مامۆستا سابیر مامۆستای وانەی بیرکاری و خۆشەویستی شاری سلێمانیە لە دایک بووی ساڵی 1936، مامۆستا سابیر مامۆستا بووە لە قوتابخانەکانی مەولانا خالید تا ساڵی 1976 لە مەولانا خالید بووە دواتر گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی ئەمین زەکی بەگ لەبەر ئەوەی ئیمزای بۆ بەعس نەکردووە و دواتریش ماوەیەک لە قوتابخانەی بێخود بووە
لەو ساڵانەی کە مامۆستا بووە هاورێ مامۆستاکانی وەکو مامۆستا شیخ کەریم باراوی و مامۆستا بەکر و مامۆستا شیخ ئیبراهیم مامۆستا بوون لەگەلیدا.[1]