جۆری وشە: چاوگ
واتا: خوروێلکە لێ هاتن.[1]
ئاوڵەدەردان/awľe derdan: کتن: (ئاوڵە+ دەردان) خوریکە لێ هاتن، دەرهاتنی پۆزرگی خورێکە لە لەشی کەسێک.
نموونە: ئەم منداڵە بەستەزمانە ئەوەندەی ئاوڵە دەرداوە، هەر چاوی بەدەرەوە ماوە. [2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #مەیموون جوان بوو ئاوڵەشی دەرکرد، ئەوەندەی تر خۆی ناشیرین کرد#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
مامانی ژیر و زانا
یاریکار بوون لە زانا
نێنوک بڕین، فرچک دان
دەیکرد بژیشکی چازان
دەیان کوتان بێ بەرتیل
بۆ ئاوڵە و چاقوڵکە و سیل
#هەژار موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!