جۆری وشە: ناو
واتا: کێوێکە لە باشووری شاری سنە.[1]
ئاویەر/awyer: نت: (ئاڤێستا: ئەوشێدرینه)
ئاویەر: ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری (ساناندەژ) سنە دا، کە بە هۆی کەشوهەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی ئەو شارە و دەوروپشتی.
تێبینی: لە نووسراوەکانی دەئێنەی زەردەشتی دا هاتووە کە زەردەشت پەنا دەباتە بەر ئەو چیایە. بە درێژی لە پەرتووکی بە ناوی(چیاکانی نەناسراوی ئاڤێستا) لە لایەن ڕەوانشاد (“عیمادەدین دەوڵەت شاهی) نووسەری هێژای کرمانشانی نووسراوە. کە باس لە ڕۆستەم و زۆراو(زۆراب) دەکات، بە سەرچاوەگرتنی ئەدەبیاتی زەردەشتی (یەشتەکان) شوێن و جێگای کۆچبەری زەردەشت بەم چەشنە دەستنیشان دەکات.
نموونە: گەنجانی کرماشان بە چاندنی نەمام فریای ئاویەر دەکەون.[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەهای ئاویەر! ئەوه من هاتم
دەس پەروەردەکەی ئاو و هەواتم
له پێچ پێچ ڕێگەی کوچک کێشەکان
به هەڵاک هەڵاک خوەم ئەکێشمه بان
له سەر قوللەکەت وچانێ ئەگرم
ئارەق سەر و ڕوو به شەماڵ ئەسڕم
ئەچمەو ناو خەیاڵ، تا دائەنیشم
به یاد گوزەشتەت، ئاخ هەڵ ئەکێشم
حق شناس
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!