مێژووی گردی (تلێ)ی #هەریر#:
گردی(تلێ) بەدرێژایی ڕووبەری کیلۆمەترێک دەکەوێتە خوارەوەی گوندی #باتاس# کە ڕووبەرێکی گەورەی هەیە، مێژووی ئەو گردە بە دڵنیاییەوە تاوەکو ئێستا دیار نییە بۆ کەی دەگەڕێتەوە، چونکە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی وردی لی نەکراوە، بەڵام پێش ئەوەی گوندی باتاس ئەو ئاوەدانیەی لێ بکەوێتەوە سەرەتا خەڵکەکە لە دەوروبەری ئەو گردە نیشتەجێ بوونە، بەڵام وەک کەسانی بە تەمەن و خاوەن ئەزموون لەو گوندە باسی لێوە دەکەن بەهۆی زۆر و بۆری مشک و جورجەوە ژیان لەوێ زۆر بە زەحمەت کەوتبوو، بۆیە خەڵکەکە شوێنەکەی خۆی لەوێ بە درێژایی کیلۆمەترێک بە ناچاری دوور خستۆته و هەر بۆیە بۆ مەبەستی نیشتەجێ بوون هاتوونەتە گوندی باتاس وەک ئێستا ئەو هەموو ئاوەدانیەی لێ کەوتۆتەوە، وە سەر بەرزایی ئەو گردە کە دیمەنێکی زۆر سەرنج ڕاکێشی هەیە بە تایبەتیش لە وەرزی بەهاردا هەم بووەتە شوێن سەیرانگای خەڵک و هەم بووەتە شوێن لەوەڕگا بۆ ئاژەڵ، وە گردی (تلێ) کەوتۆتە نزیک دوو مەزارگەی کە ئەوانیش (مەزارگەی شێخ پیرباڵ) و (مەزارگەی شێخ سالار) وە هەروەها دانیشتوانی ئەو گوندە باس لەوە دەکەن کەوا لە ساڵانی هەشتاکان جارێکیان شۆڤەڵ لە بەشێکی بچووکی خوار لێواری گردی (تلێ) ی داوه و هەندێ شتی کۆنیان وەک مۆری و مەرجان و گۆزه و بابەتی تر دۆزیوەتەوە
بەڵام ئەو شتانەی کە دۆزراوەتەوە بەپێی پێشبینی دەکەرێتەوە بۆ سەردەمی پێش زاین تاوەکو هاتنی ئیسلام.
لە باشووری کوردستانیش دوو گرد بەناوی #گردی تلێ# هەیە یەکیان دەکەوێتە سنوری هەریر و باتاس وەک باسمان کرد ئەوی تریش دەکەوێتە شارۆچکەی سەروچاوە لە سنوری #ڕانیە#.[1]