ناو: عەبدولڕەزاق
نازناو: عەبدولڕەزاق بەلوعەچی
ناوی باوک: عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1912
ساڵی کۆچی دوایی: 1983
ژیاننامە
ئەو پیاوەی ئاوی حەمامۆکی بۆ یەکەم جار ڕاکێشا:
عەبدولڕەزاق عومەر بۆتانی ناسراو بە (عەبدولڕەزاق بەلوعەچی) لە ساڵی (1912) لە دایکبووە لە سەرەتای ساڵی (30)یەکانی سەدەی بیستەم لە شارەوانی
هەولێرهەولێر بەشی ئاو دادەمەزرێ لەبەر زیرەکی بەشداری خولێکی (یابان) دەکات، دووای ئەوە دەگوازرێتەوە شاری (
کۆیەکۆیە) دووای ئەوە لەگەڵ (محەمەدی عەوڵا جەیدی) دەست دەکەن بە ڕاکێشانی ئاوی حەمامۆک بە بۆڕی بۆ ناو شار و هەموو خانوەکانی کۆیە کە ئەو کات کۆیە لە (4) گەڕەک هەبوو (بایزاغا و بەفری قەندی و قەڵات و هەواوان) لەگەڵ ناوبازاڕ و قەیسەری. دووای ئەوەی کارەکانی لە کۆیە تەواو دەکات دەگوازرێتەوە شاری (
ڕانیەڕانیە) بۆ هەمان کار، (عەبدولڕەزاق بەلوعەچی) هەر لە کۆیە پڕۆسەی هاوسەرگیری پێک دەهێنێ وە چەندین وەستا لە کۆیە لەسەر دەستی ئەو فێر دەبن وەک (کاکە فەندی، حەوێز مەغدید، ڕەفیق ئیسماعیل، کەریم ئاغا، جەلالی سۆفی ڕەسوڵ، وەستا شەنگە)، دووای ساڵانیک لە خزمەت لەبەر زیرەکی و لێهاتووی بە پلەی (تێبینەر) دەگوازرێتەوە بۆ شاری هەولێر و لەوێ لە ساڵی (1983) کۆچی دوایی دەکات.
[1]