یەکێک لە سەرسورهێنەرترین گۆڕەکان لە جیهاندا
#ڕۆزا حەمە ساڵح#
زۆرن لەو چیرۆکە خۆشەویستیانەی کە لە ناو مێژوو و ڕۆمانەکاندا باسی لێوەکراوە و بە هێمای عەشق ناوزەندکراون، عەشق لە یەکەم نیگادا، عاشق هەبووە خۆشەویستی کوشتوویەتی، عاشق هەبووە لە دوای مەرگی خۆشەویستەکەی شێت و سەرگەردان بووە، چیرۆکگەلێک هەن کە کراون بە فیلم و تێیدا جوانترین و بەرزترین ماناکانی خۆشەویستی بەرجەستە کردووە، وەک ڕۆمیو ژۆلێت و مجنون و لەیلا و... چەندها چیرۆکی دیکەش.
چیرۆکی گۆڕێک لە گۆڕستانی (بیر لاشیە) لە پاریس، بە یەکێک لە سەرسور هێنەرترین گۆڕکان لە جیهاندا هەژماردەکرێت، ئەویش گۆڕی موزیکژەن وئەکتەری فەرەنسی (فێرناند ئەربیلۆت) ە، لە نێوان ساڵانی 1880- 1942 ژیاوە، ئەم گۆڕە بۆتە جێگای سەرنج و سەرسورمان لە لایەن گەشتیارانەوە، ساڵانە بە هەزارها گەشتیار سەردانی دەکەن، لە مەزنی و جوانی ئەو گۆڕە دەڕوانن.
وەک دەیگێڕنەوە، فێرناند بە ڕادەیەک عاشقی هاوژینەکەی بووە، ویستوێتی لە پاش مەرگیشی ئەو عەشقە هەر بەردەوامی هەبێت، بۆیە پێش مەرگی وەسێەتی کردووە، بەوەی کە پەیکەرێکی خۆی لە سەر گۆڕەکەی دابنرێت و سەری هاوژینەکەی بە سەر لەپی دەستییەوە بەرز ڕاگرتبێت، چاوی لە چاوەکانی بڕیبێت.
فێرناند چەختی لە سەر ئەوە کردبوو، کە دەبێت مردنی ڕەنگدانەوەی ژیانییان و پێناسەیەک بۆ بەردەوامی عەشقەکەیان بێت.
ئەم پەیکەرە لە لایەن پەیکەرسازی بەلجیکی ئدۆلف وانسارت لە ساڵی 1946 دروستکراوە، واتا چوار ساڵ پاش مردنی فێرناند ئەربیلۆت.[1]
⚠️ =KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=