ئاستانە بزاڤێکی هزریی سەربەخۆیە، کار دەکات بۆ بنیاتنانی گوتارێکی فیکری سەردەمیانە، کە ئیسلام وەکو ئەلتەرناتیڤی گشتی وێنا دەکات.
=KTML_Bold=شێوازی کار کردنی ئاستانە=KTML_End=
ئەم ڕێکخراوە لە سەر چەند هێڵێکی گشتی کار دەکات وەکو: ئیلحاد، ئایینەکان، ڕەوتە لادەرەکان، بابەتە هەنوکەییە پەیوەستەکان بە موسوڵمانان
=KTML_Bold=مەودای کار کردن=KTML_End=
لە ئێستادا سۆشیال میدیا سەکۆی یەکەمی کاری ئاستانەیە، بە جۆرێک لە کۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئامادەیی هەیە.
جێگەی باسە کە بە تەنها کار لەسەر زمانی کوردی ناکرێت، بەڵکو لە ئێستادا چالاکییان بە زمانی فارسیش هەیە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا کار لەسەر زمانی عەرەبی و زمانەکانی دیکەش دەکرێت.
=KTML_Bold=کردنەوەی خول=KTML_End=
ئەم ڕێکخراوە ڕێچکە شکێن بووە لە کردنەوەی خولی ئۆنلاینی تایبەت بە بواری هزری و ڕەواندنەوەی گومانەکانی سەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لە ڕێگای کۆکردنەوەی مامۆستایانی شارەزای بوارەکە، تا ئێستا چەند خولێکی بە سەرکەوتوویی کۆتای پێ هێناوە، وەکو:
1- خولی قەڵغانەکان: یەکەمین خولی ڕێکخراوەکە بوو و نزیکەی ساڵێک بەردەوام بووە، تێیدا زیاتر لە 12 هەزار فێرخواز، لەسەرجەم تەمەن و توێژە جیاوازەکانی کوردستان لێی سودمەند بوون.
2- خولی دەروازەی دڵنیای: ئەم خولە لە مانگی ئابی ساڵی 2020 ڕاگەیەندراوە و تا ئێستاش بەردەوامە، خولەکە بە بەشداری مامۆستا و بانگخوازی شارەزا لە بواری وەڵامدانەوەی گومانەکانەوە دەوترێتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار فێرخواز سودمەند بوون لێی.
=KTML_Bold=کتێبخانە=KTML_End=
لە ماوەی 18 مانگی کارکردنیدا، ئاستانە کاری لەسەر 16 پەرتوکی چاپکراو و ئەلکترۆنی کردووە، کە تێیدا 7 لەو پەرتوکانە لەچاپ دراوە و چونەتە لیستی پڕفرۆشترین پەرتوکەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە #سلێمانی#.
پەرتوکە چاپ کراوەکان:
1- وڕێنەی ئیلحاد
2- کۆیلایەتی و کەنیزەک
3- پاکانەی هەبوون
4- بەڵگایەتی فەرموودە.
5- فەرموودە لە سایەی قورئاندا
6- قەڵغانەکان
7- ئیلحاد وەک خۆی
پەرتوکە ئەلکترۆنییەکان:
1- پێغەمبەر مووسا و پێوەرە ئەقلی ەکان(بۆ زمانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزیش وەرگێڕدراون).
2- جوانییەکانی ئیسلام
3- سیستەمی کۆیلایەتی لە ئیسلامدا
4- بەڵێ ئیسلام پارێزراوە
5- دواهەمین نێردراو
6- بیری ڕەخنەیی
7- کامل سورە
8- اصول الخطاء
9- من کێم؟[1]