نانیان بێ خوێیە
نمەک و نان زۆر لە کوردەواریدا باسکراون و جێگای بایەخن، نمەککردن و نمەکگیری واتە: نان خواردنی کەسێک دەوترێت:(نمەکیمان کردیە) واتە نانی ئه و کەسەمان خواردووە، هەندێجار مانەوە لە سێبەر و خواردنەوەی ئاویش بەنمەک هەژماردەکرێت، لە ئیدیۆمی(نانیان بێ خوێیە) به و خێزان و کەسانە دەوترێت کە کاری باش دەکەن و خەڵکێکی زۆر سوودیان لێ دەبینن و نمەکگیری کار و خواردنیان دەبن، بەڵام خەڵک بەو کارە باش و نمەکەیان نازانێت و پێی نازانن، بەتوانجەوە دەڵێن دیارە ئێمە نانمان بێ خوێیە.[1]