دنحە توما یوسف
ناوی تەواوی (دنحە توما یوسف) لە (
27-1-197227-1-1972) لە گوندی (
هەرمۆتەهەرمۆتە) ی
کۆیەکۆیە لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی (سەرەتایی و ناوەندی) لە هەرمۆتە و قۆناغی ئامادەیی لە (ئامادەیی کۆیەی کوڕان) تەواو دەکات، دواتر لە (پەیمانگای تەکنیکی موسڵ-کارگێڕی یاسا) وەردەگیرێت، دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلانی ئێراق و کوردستان، لە دوا قۆناغی دەگەڕێتەوە شاری
هەولێرهەولێر بۆ تەواوکردنی خوێندن.
بۆ درێژەدان بە خوێندن ساڵی (1996) لە کۆلێژی (بابل بۆ فەلسەفە و لاهوت) لە شاری بەغدا وەردەگیرێت، دوای شەش ساڵ خوێندن لە (02-07-2004) دەبێتە (قەشە) ، هەر لە ساڵی (2004) ەوە دەبێتە قەشەی کۆیە و هەرمۆتە و سلێمانی.
لە ساڵی (2012) بە مەبەستی خوێندنی ماستەر ڕوو دەکاتە وڵاتی (لوبنان) و لەوێ یارمەتیی ئاوارەکانی موسڵ و دەوروبەری دەکات کە بەهۆی هاتنی داعش دەربەدەربوون، ساڵی (2016) دەگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە کڵێسەی (مارگورگیس) ی عەنکاوە خزمەت دەکات، ساڵی (2017) دەگەڕێتەوە بۆ (کۆیە و هەرمۆتە) ، خاوەنی یەک پەرتووک بوو بەناوی (ولدت مع حبک یا الله) ، قەشە دنحە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤ دۆستی هەبوو، لە ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی
11-01-202011-01-2020 بە کارەساتی هاتوچۆ لەنێوان گوندی کێلەسپی و تۆبزاوای ڕێگەی کۆیە -هەولێر کۆچی دوایی کرد و لە کڵێسەی (مەریەم عەزرا) ی گوندی هەرمۆتە بەخاک سپێردرا.
[1]