ناوی تەواو: هاشم حەمەدئەمین جەمیل
ناسراو بە: هاشم شەمامکی
ساڵی لەدایکبوون: 1958
شوینی لەدایکبوون: گوندی خەزنەی ناوچەی دەشتی #هەولێر#.
ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەکات.
ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە.
سەرەتا کراوەتە فەرماندەی کەرتی(6) لەتیپی 87ی قەرەچوغ.
لە ساڵی 1987 کراوەتە جێگری تیپی 87ی قەرەچوغ.
ساڵی 1988 کراوەتە فەرماندەی تیپ.
لە ساڵی 1990 بۆ ئاڵوگۆر کردنی شەهید ڕێباز و مەفرەزەکەی وەک فەرماندەی پارتیزان دەگەڕێتەوە دەشتی هەولێر.
لە #19-09-1990# لە شەڕێکی دەستە و یەخەدا لەگەڵ سەدان جەیش و جاش شەهید دەکرێت.[1]