ناوی تەواو: ئەحمەد حەمەدئەمین قادر
نازناو: ئەحمەد سماقەیی
ساڵی لەدایکبوون: 1947
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سماقە، شارۆچکەی #دێگەڵە#، کۆیە
لە ساڵی 1972 دەبێتە پێشمەرگە لە شۆرشی ئەیلول.
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکان: 1975 کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە: 1976
لە 12-12-1977 بە سەختی بریندار بووە لە کلکە سماقە.
لە ساڵی 1980 لەلایەن بەعس دەستگیر دەکرێت بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەیئەی خاسەی #کەرکووک# پاشان ڕەوانەی ئەبوغرێب دەکرێت (20) ساڵ حوکم دەرێ پاش دوو ساڵ بەرلێبوردنی گشتی دەکەوێت و لە ساڵی 1982 ئازاد دەکرێ.
لە ساڵی 1982 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە دەکاتەوە لە تیپی 83ی هەورێ.
لە ساڵی 1983 وەک فەرماندەی مەفرەزە دەگوازرێتەوە بۆ تیپی 85ی بەڕانەتی.
لە ساڵی 1984 دەگوازرێتەوە بۆ تیپی 86ی دەشتی #هەولێر#.
لە ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991 لەرزگار کردنی هەولێر و کەرکووک دەورێکی کاریگەری هەبووە.
لە ساڵی 1991 دەبێتە فەرماندەی تیپ.
لە ساڵی 1993 دەکرێتە فەرماندەی تیپ لە تەشکیلاتی حکومەتی هەرێم لە #وەزارەتی پێشمەرگە#.
دوا پلەی فەرماندەی تیپ بووە لە لەشکری ئامادەی هەولێر.
رۆژ و مانگ و ساڵی شەهید بوون: #31-08-1996#
شوێنی شەهید بوون: گوندی قەرادگە، سێبیران [1]