تەشکیلەی ئیداری #کۆیە# لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا
لە مانگی تشرینی دووەمی 1918 دا جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی هات و دەوڵەتی عوسمانی شەڕی دۆڕاند و لە باشووری کوردستان کشایەوە لە بەرواری #15-12-1918# هێزێکی ڕەمزی بەریتانیا بە سەرکردایەتی (کاپتن های) گەیشتە کۆیەو شاندێکی گەورە لە کەسایەتیەکانی کۆیە پێشوازیان لێکرد لەوانە (حەمەئاغای غەفووری، عەوڵاغای حەوێزی، مەلا محەمەدی جەلیزادە، حاجی عەبدوڵڵا بەگ میران بوون)، یەکەم کاری کاپتن های دامەزراندنی کاروباری حوکمڕانی کۆیە بوو دووای تێگەیشتنی باری کۆمەڵایەتی شارەکە بۆیە بەم شێوەیە ئیدارەی کۆیەی دامەزراند.
حەمەغای غەفوری حاکمی ئیداری کۆیەو ناوچەکە.
جەمیل ئاغای حەوێزی جێگری حاکمی ئیداری.
مەلا محمەمەدی جەلیزادە قازی شەرعی.
حاجی مەلا ئەحمەداغای سمایل ئاغای غەفوری حاکمی سوڵح.
عەبدولفەتاح ئاغای حەوێزی سەرۆکی شارەوانی.
حاجی عەبدوڵڵا بەگ لە بنەماڵەی قوچ پاشا بەڕێوەبەری ئەوقاف.
مەلا حەوێز ئاغا غەفووری بەڕێوەبەری پۆلیسی پیادە.
حاجی جەلیل ئاغای حەوێزی بەڕێوەبەری پۆلیسی سوارە.[1]