ناو: تۆفیق
نازناو: تۆفیق ئاڵتونچی
$ژیاننامە$
دکتۆر تۆفیق ئاڵتونچی لەدایکبووی شاری #کەرکووک#ە، لای شێوەکارێکی تورک، لەئەنقەرە خوێندویەتی، لە پەیمانگەی ڕۆشنبیری ئەمریکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و لەچەندین نمایشگەدا بەشداری کردووە، پاشان لەوڵاتی سوید لای شێوەکارێکی سویدی پەرەی بەخوێندنی هونەرداوه بۆماوەی دوو ساڵ لە فێرگەی باڵای شاری یەفلا ساڵی 1988بۆ 1989، و لەهەمان کاتدا خوێندنی هونەری سەردەمی چاخی ناوەڕاستینی تێ پەڕاندووە. [1]