ناونیشانی پەڕتووک: ڕۆژنامەی چەرمۆ 2007 - 2014
ناوی نووسەر: #گۆران سەلام محەمەد#
$پێناسی پەرتووک$
پێکهاتەی ئەم پەرتووکە بریتییە لە توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ڕۆژنامەکه لەگەڵ تەواوی ژمارەکانی ڕۆژنامەکە کە پێکهاتووە لە 69 ژمارە.
توێژینەوەکە دابەش کراوە بەسەر ئەم بەش و تەوەرانەدا:
بەشی یەکەم: میتۆدنامەی توێژینەوەکە (بریتییە لە حەوت خاڵ).
بەشی دووەم: تیۆرینامە توێژینەوەکە
تەوەری یەکەم: مێژووی ڕۆژنامەی چەرمو
تەوەری دووەم: هەڵسەنگاندنێک بۆ ڕۆژنامەی چەرمو
تەوەری سێهەم: ڕەهەندەکانی ڕۆژنامەی چەرمو (بریتییە لە 9 ڕەهەند)
بەشی سێهەم: لایەنی پراکتیکی توێژینەوەکە (خشتەکانی دەرئەنجامی ڕاپرسییەکان کە وەڵام و خشتە بۆ 22 پرسیار کراوە)
بەشی چوارەم: خستنەڕووی ئەنجامەکان، پێشنیارەکان و ڕاسپاردەکان.
نمونەیەک لە فۆڕمی ڕاپرسی (22 پرسیار لەسەر ڕۆژنامەکە کراوە).
چاوپێکەوتنەکان (پێنج چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرنووسەران و خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەکە ئەنجامدراوە).
لیستی سەرچاوکان.
تەواوی ژمارەکانی ڕۆژنامەکە (69 ژمارەیە).
ژمارەی لاپەڕەکانی ئەم پەرتووکە بریتییە لە 991 لاپەڕە بە قەبارەی A4.
ئەم ڕۆژنامەیه یەکێکە لەو 97 بڵاوکراوەیەی کە لە سنووری شاری چەمچەماڵدا دەرچووە، هەرچەندە کاتی دەرچوونی زۆر نوێیه و سەرەڕای ئەوەی 57 ژمارەی لە دوو شوێندا ئەرشیف کرابوو، بەڵام 12 ژمارەی ئەرشیف نەکرابوو، لە ئەرشیفی کەسیدا بەدەستمان خستووە و خستوومانەتە سەر ژمارەکانی دیکە.
$بۆچی گرنگە؟$
چونکە ئەم ڕۆژنامەیەکە لە ماوەی 7 ساڵی دەرچوونیدا 2143 بابەتی جۆراوجۆری تێدا نوسراوە کە زۆرینەیان لەسەر تەواوی کایە و بوار و ڕەهەندی جیاوازی شارەکەن، کە بۆ خۆی گەنجینەیەکی پڕ لە زانیارییە بۆ ئێستا و داهاتوو بۆ خوێنەر و توێژەر و خوێندکاری کورد، کە شایەنی دەیان توێژینەوەی زانستییە، دەکرێت بڵێین سەرچاوەی سەرەکی کۆی ئەو بوارانە لەم شارەدا و لەو ماوەیەدا ئەم ڕۆژنامەیەیە.
لە کۆتاییدا ناتوانم سوپاسی ئەو کەسانە نەکەم کە تا چاپکردنی لە خەمی پڕۆژەکەدا بوون و هاوکار بوون ئەوانیش:
1. حاکم ڕەمک ڕەمەزان (سپۆنسەری چاپکردن)
2. شێخ بەختیار کانی بی
3- ئاسۆ محەمەد شوانی
4- شێرکۆ سەلام محەمەد
5- هەڵمەت هۆشیار
6- پێشەوا شێخ ڕەئووف
7- ئەحمەد بابا.
8- هەژار بابان[1]