دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەژدە ساڵ لەمەبەر تیرۆرستان جەژن و گەردەن ئازادی گەلەکەمانیان خەڵتانی خوێن کرد.
کارەساتی1ی شوبات خەسارەت و کۆستێک بوو، لەهەمان کات وانەیەکی مێژوویش بوو بۆ گەلەکەمان بەگشتی و هێزە سیاسییەکان بەتایبەتی کە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان بەبێ جیاوازی بارەگای مەڵبەند و لق، بێ جیاکاری یەکێتیی و پارتی و لایەنە سیاسییەکانی تر وەک کورد دەمانکەنە ئامانجی لەناوبردن و کوشتن، بەرگرتن لە دوبارەبونەوەی کارەساتێکی وەها جگە لە چاوکراوەیی زیاتری ئەمنیەت و ئاسایشی وڵات، پێویستی بەیەکڕیزی و یەک هەڵوێستی بەردەوامی هەموانە.
جارێکی تر لەم یادەدا سەری ڕێزو وەفا بۆ شەهیدانی سەرکردەو تێکۆشەران و هاووڵاتیانی کە بۆ پیرۆزی جەژن هاتبوون و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەرفرازی گەلەکەمان دادەنەوێنین.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان[1]