دەقی پەیامەکەی
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
بەڕێز: مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز- ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
بەڕێز: کاک کامیلی حاجی عەلی- سەرۆکی ئەنجومەنی شوورا
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی دوانزەهەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنی جەنابتان و ئەندامانی ئەنجومەنی شوورا، پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و هیواخوازم سەرکەوتوو بن.
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان هێزێکی سیاسی دیارو خاوەن مێژووی کوردستانه و ئومێدەوارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاترتان و زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان، هاوکات دووپاتی دەکەینەوە کە ئامانجمانە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان هەبێ و هەموومان کاربکەین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]