دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر بورهان عوسمان
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆر بورهان عوسمان عەلی سۆربەش مەموندی) برای هەردوو شەهیدی نە مر (حاکم شێرزاد و هاشم) دڵگران و نیگەران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەر و قوربانیدەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!