دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
18 ساڵ لەمەوبەر سەرۆک #مام جەلال#، یەکەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی، دەستووریی و مێژوویی کوردستانیی بوونی #کەرکووک# و ناوچە دابڕێندراوەکانی لە مێژووی عیراقی نوێی پڕ ململانێ و کێشمەکێشی سیاسی دانا و بەپشتبەستن بە بەڵگەو نەخشەی مێژوویی، کوردستانی بوونی کەرکووکی سەلماندووە.
ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە بە (مورافەعە) گەورەکە ناودەبرێت، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد، خاک، زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو.
ئەمڕۆ بەشانازییەوە ئەم یادە بەرز ڕادەگرین و لەبەردەم ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال-دا بەڵێن دەدەین، وەفاداری ئەم خەباتە بەردەوامە بین کە قوربانی بۆ دراوە!
کەرکووک بۆ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی ڕاستەقینەی کەرکووک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەهێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێی ناهێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی هەموو نەتەوە و پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو شارە لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت. ئەمڕۆش لە پاڵ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خەممان خەمی ژیان و ئارامی خەڵکی کەرکووک دەبێت.
کەرکووک و کەرکووکییەکان وەک وتومانە هێڵی سوورە و سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بە خوێن کوردستانی بوونمان دووپاتکردەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
9ی 2ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!