دەقی پرسەنامەکەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵی بەرێزمان، کاک حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان..
بەناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرێزتان، تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکانی ناو شۆڕش و نەتەوەکەمان، خاتوو (غەریبە عەزیز بارام)، ڕادەگەیەنین، هاوبەشی خەمتانین و لە یەزدانی مەزن داواکارین کە کۆچکردوو جێگای بەهەشت بێت و سەبوری و ئارامیش بە ئێوەو کەسوکارتان ببەخشێت..
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
11/2/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!