دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جەیران خورشید) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەگەیەنم کە نموونەی بەرزی تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگێڕی بوون. بۆ ئەم کۆستەشتان هاوبەشی خەمتانم، لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە ئێوە و کەسوکار و خزمان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
13 ی 2 ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!