دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولغەفور ئەیوب پێشمەرگەی دێرین و برای شەهید عارف و کاک سلاح کارگێڕی مەڵبەندی سێی هەولێر دڵگران و نیگەران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەر و قوربانیدەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!